Home / بابه‌ته‌كان / چینە کۆمەڵایەتیەکان

چینە کۆمەڵایەتیەکان

فرەدریک ئەنگڵس

                                                         

PDF…Social Classes

 

ئەم ئاشمایە* زۆر جار پرسیاری لێوە کراوە، کە چینەکانی ناو کۆمەڵگا تا چ ڕادەیێک بەکەڵک و تەنانەت پێویستن؟ دیارە بۆ هەرسەردەمێکی جیاواز لە مێژوو وەڵامێکی جیاواز ڕەچاو کراوە.  بێگومان سەردەمێکی وابووە کە ئێرەستۆكراسى ناوچەیی  territorial aristocracy توخمێکی خۆسەپێن و زەروور بوو لەناو کۆمەڵگادا. بەڵام ئەمە  دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردووێکی زۆر زۆر دوور.  

پاشان، سەردەمێک هاتە ئاراوە کە چینێکی ناونجی سەرمایەدار یان بە واتای فرانسییەکان بورژوایی، بە هەمان ڕادە وەک پێویستایەکی حاشاهەڵنەگر هاتە ئاراوە و دەستی دایە دژایەتی لەگەڵ ئێرەستۆكراسى ناوچەیی، هێزە سیاسیەکەی تێکشکاند و لە کاتی خۆیدا بووبە هێزی دەسەلاتداری ئابووری و سیاسی. بەڵام لە کاتی دروستبوونی چینە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەرگیز ڕووی نەداوە کە کۆمەڵگا بەبێ چینی کرێکار توانیبیتی، و پیویستی بە چینی کرێکار نەبووبێ. ناوکە،  پلەوپایەی کۆمەڵایەتی ئەم چینە گۆڕاوە، پاڵە  [1]serf شوێنی کۆیلەی slave گرتەوە و پاشان شوێنی خۆیان بەخشی بە کرێکارە ئازادەکان. ئازاد؛ بە واتای ئازاد لە کۆیلایەتی بەڵام لە هەمان کاتدا ئازاد لە هەبوونی هیچ چەشنە ماڵ و سامانێک جگە لە هێزی کاری خۆیان. ڕوونە کە سەرەڕای هەر چەشنە ئاڵوگۆڕیێک، لە چینە سەرەووەکان و نا_بەرهەمهێنەرانی کۆمەڵگادا ڕووی دەدا، کۆمەڵگا نەیدەتوانی بەبێ هەبوونی چینێکی بەرهەمهێنەر درێژە بە ژیانی خۆی بدات، کەوابوو لەهەر باروودۆخێکدا هەبوونی ئەم چینە پێویستە، هەرچەندە سەردەمێک دێتە پێشەوە کە ئیتر ئەم چینانە نابن ئەویش ئەو سەردەمەیە کە هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە.

لە ئێستادا چ پێویستێک بە هەبوونی  ئەم سێ چینە هەیە؟

سەبارەت بە ئێرەستۆكراسى خاوەن زەوی لانی کەم دەتوانرێت بوترێ کە لە باری ئابووریەوە هەبوونیان لە ئینگڵاند بێکەڵکە، لەو کاتەشدا لە ئیرلاند و سکۆتلاندیش ئەوان بوونە ژان و بێزاری بەهۆی ڕەوەندیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوان. دەرکردنی خەڵک بۆ ئەوبەری زەریا یان بەرەو برسیکردنیان. لە جیاتی خەڵک پڕکردنەوەیان بە مەڕ و ئاسک ــ ئەوە هەموو چاکە و لێهاتوویەک بوو کە خاوەنداریە ئیرلاندی و سکۆتلاندیەکان شانازیان پێوە دەکرد.[2]

لێگەڕی کێبڕکێ لەسەر خۆراکی گیایی و ئاژەڵیی ئەمێریکای کەمێک پێشکەوێت ئەو کات ئێرەستۆکراسی خاوەن زەویی ئینگلی هەمان کار دەکەن ـــ لانی کەم ئەوانەی کە توانای کڕینی ئەمەیان هەیە بە پشتبەستن بە خاوەنداریەتی گەورەی نێوشار.

بەکورتی، بەم زوانە کێبڕکێ ئەمێریکییەکان لەبواری ماکی خۆراکیدا ئێمە ئازاد دەکات وە ڕزگاریەکی باشە ـــ چونکە لە ئێستادا کارکردی سیاسی سیاسی ئەم چینە لەناو هەردوو خانەدانەکان و خەلکی ئاساید،ا بەتەواوی بێزارکەرێکی گشتیە هەمووانی بێزار کردوە.

 بەڵام ئەی چینی ناوەڕاستی سەرمایەداریی، ئەو چینە ڕۆشنبیر و لیبراڵەی کە ئەمپراتوریەتی داگیرکەری بریتانیای پێکهێنا و بریتانیای ئازادی دامەزراند؟ ئەو چینەی کە لە ساڵی ١٨٣١ ڕیفۆرمی لە پارلەماندا کرد[3]، یاسای دانەوێڵەی[4] لابرد، بەردەوام باجی کەم دەکردەوە؟ چینێک کە مانیفاکتۆرەی دامەزراند و هەتا ئیستاش مانیفاکتۆری گەورە و زۆرترین بازرگانی دەریا دەبات بەڕێوە، و سیستەمی ڕێگەی ئاسنی ئینگڵاند بەردەوام پەرە پێدەدات؟ بەدڵنیایی چینێکی وەها  ئەوەی کە ڕاستەخۆ ئاراستەی پێشکەوتن بۆ پێشکەتنێکی تر دەبەن، لانیکەم هێندەی چینی کرێکار زەروورە.

 بە ڕاشکاوی ئەو کارە ئابووریەی کە چینی نێونجی خاوەن سەرمایە کردوویەتی ئەوە بووە کە پێکهاتەی نوێی سەبارەت بە پیشەسازی ماشینی هەڵمو کەرەستەی پەیوەندی هەڵم دابهێنێت و هەر چەشنە بەرگری ڕامیاریو ئابووری کە بیهەوێت ،گەشە سەندنی پێکهاتەکە سوک کاتەوە یان بیوەستێنێت ،لە نێو ببات.تا ئەو کاتەی کە چینی نێونجی خاوەن سەرمایە ئەم  کەڵکە ی هەبوو،بە پێی بارودۆخی ئەو سەردەمە چینێکی پێویست بوو.بەڵام ئایا  ئێستایش وەهایە؟ئایا ئێستایش ئەو کارە پێویستە یانی بەڕێوە بردنوگەشە پێدانی کۆمەڵگا بۆ قازانجی گشتی کۆمەڵگا بە ئەنجام دەگەیێنێت؟با ببینین.

لە کەرستەکانی پەیوەندی گرتنەوە دەست پێدەکەین.لێرەدا تێلێگراف دەبینین کە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدایە، ڕێگای ئاسنو  بەشێکی گەورە لە کەشتیە هەڵمەکانی ئۆقیانوس پێو ، لە خاوەنداریەتی ئەو سەرمایەدارانەدا نیە کە بەرێوەبەری نووسینگەی خۆیانن بەڵکو لە ژێر چاودێری ئەو دامەزراوە  بازرگانی هاوبەشانەدان کە بەڕێوەبردنیان بە دەست کارگێڕانی مووچە خۆرەوە یە،واتا ئەو خزمەتکارانەی کە لە بواری شوێنەوە وەکو کرێکارانی باڵادەستن کە مووچەی باشتر وەردەگرن ، و بەرپرسانو هاوبەشان ، ئەم دوو لایەنە زۆر باش دەزانن کە لایەنی یەکەم تا کەمتر لە بەڕێوەبردنی نووسینگەدا بەشداری هەبێت و لایەنی دووەمیش لە بواری چاودێریدا کەمتر بەشداری کات ،بۆ نووسینگەکە باشتر دەبێت. تەنیا دەسەڵاتێک کە بۆ خاوەنە سەرمایەدارەکانی ئەم ڕێکخراوانە ماوەتەوە ،چاودێریێکی سەرسەرەکیو ڕواڵەتیە.بەم شێوەیە دەبینین کە تەنیا ئەرکێک کە بۆ خاوەنە سەرمایەدارەکانی ئەم ڕێکخراوە گەورانە ماوەتەوە ئەوەیە کە ، شەش مانگ جارێک بەڵگەی قازانجی بەشداریەکەیان نەخت کەنەوا. لێرەدا ڕۆڵی کۆمەڵگایی سەرمایەدار چووەتە ئەستۆی کارگێڕی مووچەخۆرەوە ،هەروەها دەبێتە خاوەن قازانجی ئەوکارانەی کە ئەنجامی نەداوە.

بەڵام بۆ ئەو سەرمایەدارەی کە زۆری کاری نووسینگەی باسکراو بووەبە هۆی خانەنشین کردنیەوە ،ئەوا کارێکی دیکە دەمێنێتەوە کە سەندنو کڕینی بەشە لە بوورسدا. سەرمایەدارە خانەنشین کراوەکە یا لە ڕاستیدا ئەو کەسەی کە فەلسەفەی بوونی خۆی لەدەست داوە ، بە هۆی بێکاریەوە دەچن بۆ ئەم پەرسگە زێڕینەو تا هێزیان تێدا هەیە قومار دەکەن.ئەوان بەو نیازە پێشتر بیرلێ کراوەوە بۆ بوورس دەڕۆن کە پارە بە دەست بێنن ، پارەیک کە پێشتر وایان دەنواند کە بە کارەکەیان دەری دێنن.هەرچەنە ئەوان لەو بڕوادان کە سەرچاوەی هەموو سامانێک ،کارو پاشەکەوت کردنە.ڕەنگە سەرچاوەکەی ئەوە بێت بەڵام بەڕاشکاوی ئاکامی ئەمە نابێت.بەستنی قومارخانە چکۆلەکان کارێکی فێڵ بازانەیە لە کاتێکدا کە کۆمەڵگای سەرمایەداری ئێمە بە بێ هەبوونی قومارخانەیێکی گەورە لە نێوەڕاستی ئەم کۆمەڵگا ،کە تێیدا بە ملوێنان پارە دەبرێتەوەو دەدۆڕێت کاری بەرەو پێش ناچێت.لێرەدا هەبوونی سەرمایەدارێکی خانەنشینی خاوەن بەش نەک بێسوود بەڵکو ئازاردەرێکی ڕاستەقینەیە.

ئەوەی ئێستا سەبارەت بە کەشتیە هەڵمەکان لە ئارادایە ،هەموو ڕۆژێک زیاتر لە ڕۆژانیتر سەبارەت بە هەموو ڕێکخراوە پیشەسازیو بازرگانیەکانەوە دێتە ئاراوە.

“سەر ئاو خستن” بە واتای گۆڕینی بنکە تایبەتیە گەورەکان ، بۆ بازەرگانیە هاوبەشەکانی خاوەن بەرپرسایەتێکی سنووردار،پتر لە دەساڵە کە لە فەرمان نامەی چینی سەرمایەداردایە.لە هەمارگە گەورەکانی بنکەی بازەرگانی شاری مەنچسترەوە تا کارخانەی پۆڵاو کانزای کۆمڕ وێڵزو باکووری (ئەنگلترا)و کارخانەکانی لانکشایر،هەمووی لە سەرئاو خستندا بووە یا ئێستا هەن. لە سەرانسەری ئۆلداهام(Oldham) بە دەگمەن کارخانەیێکی ڕێستن لە دەسەڵاتی کەسانی تایبەتدا ماوەتەوە.نەخێر،تەنانەت وردەفرۆشەکان زێتر لە جاران لە گەڵ فرۆشگە هاوبەشەکان، شوێنی خۆیان دەگۆڕنەوە .کە ئەم فرۆشگانە ژمارەیێکی هەرە زۆریان تەنها بە نێو هاوبەشین.لە دەرفەتێکی دیکەدا لەسەر ئەم بابەتە دەدوێین.بەم شێوەیە دەبینین کە گەشەی  بەرهەم هێنان لە پێکهاتەی سەرمایەداریدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە خاوەن سەرمایە ،فەلسەفەی دەرونی خۆی لە کیس بدات ،هەروەک  دەزگای ڕێستنی هەڵم کە هاوکات لەگەڵ هاتنیدا فەلسەفەی دەروونی ئەو کەسەی بە دەزگای ڕێستنی دەسی ئیشی دەکردی لەناو برد.بەو جیاوازییە کە چنیاری دەستی، سزا درا بە وەیکە بە بێدەنگی و لەسەر خۆ لە برسیدا بمرێت و سەرمایەداری بێ فەلسەفەی دەروونی سزاکەی بوو بە مەرگی لەسەرخۆ و بێدەنگ بە فرەخۆری. ئەم دوو کەسە بە گشتی یەک خاڵی هاوبەشیان هەیە ،ئەویش ئەوەیە کە هیچیان نازانن ،لەگەڵ دەروونیاندا چیبکەن.پەس ئاکام ئەمە دەبێت:گەشەی ئابووری  کۆمەڵگاکەی ئێمە زیاتر لەوەیکە  هۆگری کۆبوونەوە لەسەر بەرهەم هێنان بێت هۆگری کۆمەڵگایی کردنی پتر لە پێشوی بەرهەم هێنان لەو بەشە گەورانەدایە کە کەسی  سەرمایەدار ناتوانێت بەڕێوەبەرایەتیەکەی لە ئەستۆ گرێت.هەموو ئەو وتە بێ بنەمانەی ،سەبارەت بە “چاودێری خاوەن کار (سەرمایەدار)” و ئەو سەیروسەمەرانەی دەیخولقێنێت دەوترێت ،ئەوەندەی کە بنکەیێک تا ڕادەیێکی تایبەت گەشە دەکات ،هەمووی بێ بایەخ دەبێت.بێننە بەرچاوتان کە:”چاودێرێ خاوەن کار”ی ڕێگای ئاسنی لەندەن ڕێگای ئاسنی باکووری خۆرئاوا! بەڵام ئەوەی خاوەن کار ناتوانن ئەنجامی بدات،کرێکار و خزمەتکاری مووچەگر دەتوانێت و پیرۆزمەندانەش ئەنجامی دەدات.

بەم شێوە ئەدی خاوەنکار ناتوانێت خۆ هەڵبدات کە قازانج لە ” مووچەی چاودێری” دایە،چونکو ئەدی هیچ چاودێرێیک ناکات. کاتێک کە پارێزەرانی سەرمایە بیانهەوێت ،ئەو دێڕە بێواتایە لە گوێمان بخنن،ئەم خاڵەمانوەبیر بێتەوە.

ئێمە لە ژمارەی حەوتوی ڕابڕدوودا حەوڵمانداوە کە دەریخەین، چینی سەرمایەدار لە ئەستۆی بەڕێوەبردنی سیستەمی گەورە بەرهەم هێنانی ئەم وڵاتە ناێیت.حەوڵمان داوە نیشان بدەین کە ئەم چینە،هێندە بەرهەم هێنانی گەشە پێداوە کە لە لایێکەوە بە شێوەی ماوەیی بازاڕی لە داهاتەکان پر کردووەو لە لایێکی دیکەوە زیاتر لە جاران لە پاراستنی داهات لە ئاست ململانێی دەرەکی بێتوانایە. کەواتە تێدەگەین کە ئێمە نەک دەتوانین پیشەسازی مەزنی وڵات بە بێ دەست تێوەردانی چینی سەرمایەدار بە باشی بەڕێوە بەرین بەڵکو دەست تێوەردانیشیان ، ئازاردەر دەبێت.

دیسان لێدوانی ئێمە بۆ ئەوان ئەمەیە: “لاچن ،دەرفەتی تاقی کردنەوە  بە چینی کرێکار بدەن.”

لیبر ئێستاندارد  ئاڵای کرێکار  ٦ـی ئۆگست ١٨٨١

*  ئاشما : مەسەلە، پرس، دۆز

ژێرنووسەکانی وەرگێری فارسی

[1]  سێرفserf:لە پێکهاتەی فێئۆدالی ئەروپادا بە ڕەعیەتیان دەگوت سێرف.بەپێچەوانەی ڕەعیەتەکان،سێرفەکان  پەیوەندیان بە زەوی خاوەن کارەوە هەبوو و مافی چۆڵ کردنی ئەوێیان نەبوو، ئەگەرچی لە پێکهاتەی فێئۆدالی ڕۆژهەڵاتیشدا ،ڕەعیەتەکان ئەو مافەیان نەبوو.

[2]  ئاماژەی ئەنگلس بە هەڵمەتی “پاک کردنەوە”ی زەویە کشتوکاڵەکانی ئیرلەندو باکووری ئێسکاتلەندە،لەو جوتیارانەیە کە زەویان بە کرێ گرتووەو ئەو کرێکارە جوتیاریانەی سەدەی نۆزدەیەمە.ئەم هەڵمەتە بوو بە هۆی ئاوارەییو بێخانەولانەیی دەیان هەزار بنەماڵەی جوتیاریەوە.مارکس بە “تیرۆریزمی بێ بەزەیانە “ناوی لێ دەبات.بەشێک لەم هەڵمەتە کۆکردنەوەیکی سەرەتایی بوو، هەڵمەتێک کە بە وتەی مارکس لە کتێبی سەرمایەدا” زەوی هاوردە ژێر دەسەڵاتی جوتیاری سەرمایەدارانە،زەویو سەرمایەی پێکەوە ئاوێتە کرد و پاشەکەوتی پێویستی بۆ پرۆلتاریای سەربەخۆ و بێ مووچە ،لە پیشەسازیەکانی نێوشاردا بەدی هێنا.

[3] ئاماژەیە بە چاکسازی ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە ١٨٣١ دا لە مەجلیسی عەوام و لە ژوەنی ١٨٣٢ لە لایەن مەجلیسی ئەعیانی ئەنگلتراو پەسەند کرا .هەڵوێستی ئەم چاکسازیانە بە پێچەوانەی دەسەڵاتی تەواوی ڕامیاری دەسەڵاتداری زەویو ئابووریەوە هەیە و بوو بە هۆی کرانەوەی پەرلەمان لە بەرانبەر چینی بوورژوازی پیشەسازیەوە.پرۆلتاریاو وردە بورژوازی ،یانی هێزە سەرەکیەکانی خەبات بۆ ئەم چاکسازیانە لە لایەن بورژوازی لیبێرالەوە هەڵخڵەتان و مافی دەنگدانیان بەدەست نەهێنا.-نووسینی نویسیاری دەزگای بڵاو کردنەوەی پرۆگرێس،مسکۆ.

[4]  یاسای دەخڵودان Corn laws: زنجیرە یاسا گەلێک کە بازرگانی نێودەوڵەتی دەخڵودان، بە تایبەت ئاوردەی دەخڵودان بەم وڵاتە لە سەدەی هەژدەیەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا چاودێری دەکات.ڕێزنامە گەلێک کە بە مەبەستی پشتگیری لە ئاغەواتی خاوەن زەوی لەسەر ئاوردەی دەخڵودان دیاری دەکرێت،بەرهەمی ناوەکی لە هەمبەر کێبڕکێی دەخڵودانی هەرزانی دەرەکی دەپارێزێت و بە تایبەت بەرگری دەکات لە دابەزینی نرخی نان یانی ژەمی سەرەکی چینی کرێکار و بە پێی ئەو بەرگرە بۆ دابەزینی مووچە.بوورژوازی پیشەساز ئەنگلترا خەباتێکی درێژخایەنی بۆ دژایەتی لەگەڵ ئەم یاسایانەدا و لە ڕاستیشدا لە دژایەتی لە گەڵ ئاغەواتی خاوەن زەوی کردووە و لە ئاکامدا لە ساڵی ١٨٤٦ لە لابردنیدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا. لەگەڵ لابردنی ئەم یاسایانەدا سەردەمێک بە ناوی “بازەرگانی سەربەخۆ”دەستی پێکرد.

بۆدابەزاندنی کلیکی ناونیشانی خوارەوە بکە

PDF…Social Classes