وەرگێڕانی: فوئاد مەجید میسری
چونكه مەسەلەى بنچينه‌يى و سه‌ره‌كى له‌ته‌واوى كاروبارى سياسيدا، په‌يوه‌ندى به‌م مهسهلەيهوه هه‌يه و مادام هه‌موو رۆژێك و له‌دوو توێى هه‌موو رۆژنامهيهك و له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گشت مەسەلەيهكى ئابورى و سياسيدا نه‌ك هه‌ر له‌م دۆخه شۆڕشگێڕيهى ئێستاماندا، به‌ڵكو لههێمنترین كاتيشدا خۆتان له‌به‌رامبه‌ر مەسەلەيهكدا ده‌بيننه‌وه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه: ده‌وڵه‌ت چييه؟ جه‌وهه‌رى ده‌وڵه‌ت كامه‌يه؟. رۆڵى ده‌وڵه‌ت چييه؟. ئايا هه‌ڵوێستى حزبى تێكۆشه‌رى ئێمه و خه‌ڵكى تر‌ى كۆمۆنيست سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت و له‌پێناو روخاندنى سهرمايهداريتى چۆنه؟ هه‌موو رۆژێك و به‌هه‌ر بۆنهيهكهوه بێ، دێينه‌وه سه‌ر ئه‌م مەسەلەيه. لهههموويشى گرنگتر ئه‌وه‌يه، چ به‌خوێندنه‌وه‌ى خۆتان و چ له‌و كۆڕانه‌دا كه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مەسەلەى ده‌وڵه‌ت ده‌به‌سترێن، هه‌وڵ بده‌ن به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ لێى بكۆڵنه‌وه، چونكه ئه‌م مەسەلەيه له بواری جياجيادا يهخهتان ده‌گرێ. ته‌نانه‌ت شته بچوكهكانيش له مەسەلەى ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ر نين. به نموونه: كه مشت‌ومڕ لەگەڵ ناحه‌زاندا دروست ئه‌بێ، هه‌مديسان ئه‌م مەسەلەيه، به‌م يان به‌و شێوه دێته‌وه ئاراوه. به كورتى ده‌وڵه‌ت و چۆنيه‌تى په‌يدابوونى، مەسەلەيهكى ئه‌وتۆيه، له كات و شوێنى وادا قوت ده‌بێته‌وه هه‌رگيز چاوهرانى ناكه‌ن. ئهوكاتهيهش كه به‌باشى لە ناوەڕۆکی ده‌وڵه‌ت تێگه‌يشتن، بۆتان هه‌يه بڵێن: بيروباوهڕمان بنجى داكوتاوه. پاشان ده‌توانن سه‌ركه‌وتوانه و له‌هه‌موو بارودۆخێكدا به‌رگرى لێبكه‌ن. پاش ئه‌م چه‌ند تێبينيه، دێمه سه‌ر كاكڵه‌ى مەسەلەكه: ده‌وڵه‌ت چييه؟ چۆن په‌يدا بووه ؟ ده‌بێ حزبى تێكۆشه‌رى پرۆليتاريا، حزبى خه‌ڵكى كۆمۆنيست له‌بنه‌ڕه‌تدا چ جۆره هه‌ڵوێستێكى هه‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و له‌پێناوى روخاندنى سهرمايهدارێتيدا؟