Related Articles
حەنان هاشمی
وهرگێڕان و راڤە: ناجی ئەفراسیاو
لەم ڕوانگەوە، ئێمە موبالەغە ناکەین کە دەڵێین دەستەواژەی ئایدۆلۆژیا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا وەک چەکێکی سیاسی بۆ سەرکۆنەکردن و ڕەخنەکردنی کۆمەڵێک ئایدیا و بیروباوەڕی ڕکابەران بەکاردەهێنرێت. بۆنموونە کاتێک لیبراڵێک بە سەلەفییەک یان کۆمۆنیستێک دەڵێت “ئایدۆلۆژیست”، و لەهەمان کاتیشدا ڕەتیدەکاتەوە لیبراڵیزم وەک ئایدۆلۆژیا بناسێنێت، ئەوا گریمانەی ئەوە دەکەین کە ئەم وشەیە مانای نێگەتیڤ لەخۆبگرێت. لەوانەش؛ شێواندنی واقیع، و چەواشەکاری و ساختەکاری، و یان ئەوەی مارکسییەکان پێیدەڵێن “ئاگایی ساختە”، ئەم دەستەواژەیەش ئاماژەیە بۆ هەیمەنەی ئایدۆلۆژیایەک بەسەر ئاگایی و هۆشیاریی کۆمەڵە و چینە چەوساوەکانەوە، لەهەمان کاتیشدا بەشداریدەکات لە پاساودان و بەردەوامیدان بەم چەوسانەوەیە…