وه‌رگێڕان: که‌یوان نوری
له‌و کاته‌وه‌ی که ئابووریی جیهانی سه‌رمایه‌داری په‌یدا بووه، یه‌کێک له‌و چاره‌سه‌ره زهرورییانهی که هۆکاری سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌یه “کۆچی کارخانه‌کان” بووه. له پاش قۆناغێکی که‌ڵه‌که‌بوونی فراوانی سه‌رمایه (به زۆری بیست و پێنج ساڵ) له‌لایه‌ن به‌ناو پیشه‌سازیی گه‌شه‌کردوو، ڕێژه‌ی قازانج دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش له لایه‌که‌وه به هۆکاری هه‌لومه‌رجی قۆرغکاریی پیشه‌سازیی گه‌شه‌کردوو لاواز بووه و له لایه‌کی تر به‌هۆی گه‌شه‌ی خه‌رجییه‌کانی هێزی کار له ئه‌نجامی جۆره‌ها چالاکیی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه، ڕێگاچاره (کۆچ)ی کارگه‌کان بووه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که شوێنی به‌رهه‌مهێنان بۆ جێگه‌یه‌کی دیکه له‌ناو سیسته‌می جیهانیدا ده‌گوازرێته‌وه ” که له ڕابردوودا له‌و جێگانه ئاستی به‌های هێزی کار زۆر که‌متر بوو”. له واقیعدا سه‌رمایه‌دارانێک که پیشه‌سازیی پێشکه‌وتوویان له‌به‌رده‌ستدایه، زیادبوونی خه‌رجییه‌کانی ئاڵوگۆڕ به که‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی کرێکار قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه. به‌م کاره‌شیان پارێزگاری له داهاته گه‌وره‌که‌یان ده‌که‌ن، هه‌رچه‌ند که‌متر له قۆناغێک که هێشتا له دۆخێکی قۆرغکاریدا بوون.
هۆکارێک که وا ده‌کات خه‌رجییه‌کانی کرێکار له‌و جێگا تازانه‌دا که‌م بێت، ئه‌وه‌یه که کارگه کۆچکردووه‌کان ئه‌و هێزه‌ی کار به‌کارده‌هێنن که دانیشتووی گوندن و پێش هاتنی ئه‌مان که‌متر ده‌رگیری ئابووریی بازاڕ بوون. بۆ ئه‌م کرێکاره گوندنشینانه، ده‌رفه‌تی کارکردن له‌م کارگه کۆچکردووانهدا نیشانه‌ی زیادبوونی داهاتی واقیعییانه. ئه‌مه‌ش له هه‌لومه‌رجێکدایه هاوکات ئه‌و کرێیه‌ی به کرێکاران ده‌درێت له لایه‌ن خاوه‌ن کارگه‌کانه‌وه، له‌و کرێیه که‌متره که به کرێکارانی پێشتریان ده‌دا. ئه‌وه ئه‌و شته‌یه که ناوده‌برێت به ڕێگه‌چاره‌ی بردنه‌وه-هه‌ر بردنه‌وه.
گرفتی ئه‌م به‌ناو ڕێگه‌چاره ناوازه‌یه هه‌میشه ئه‌وه بووه که توانای به‌رده‌وامی نه‌بووه. هه‌ر پاش نزیکه‌ی بیست و پێنج ساڵ له کۆچکردن، کرێکاران له ناوچه نوێیه‌که‌دا ده‌ست ده‌که‌ن به درووست‌کردنی یه‌کێتییه‌کان و خه‌رجییه‌کانی کرێکاران ده‌ست به گه‌شه‌کردن ده‌که‌ن. کاتێک به پێی پێویست خه‌رجییه‌کان زیادی کرد، ئیدی خاوه‌نی کارگه کۆچکردووه‌کان ته‌نها یه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی واقیعییان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت، دیسان بۆ جارێکی تر جێگۆڕکێی کارگه‌کان. له قۆناغه‌کانی پێشتردا پیشه‌سازیی پێشکه‌وتووی نوێ له‌و جێگانه‌دا بینا ده‌کرا که سامان که‌ڵه‌که ده‌بوو. به‌و شێوه‌یه، هه‌میشه جووڵه‌ی گۆڕینی ناوچه‌ی جۆره‌ها پیشه‌سازی بوونی هه‌بووه. قۆرغکاری به دوای قۆرغکاریی دیکه! کۆچکردن به دوای کۆچکردنی دیکه!
ئه‌م موعجیزه‌یه‌ی ڕیفۆرمی سه‌رمایه‌داری له به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی ماوه‌درێژی گۆڕانکارییه به‌رده‌وامه‌کانی ههلومهرجهکهدایه. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه په‌یوه‌سته به لایه‌نێکی بونیادییه‌وه، که ئیمکانی دۆزینه‌وه‌ی ناوچه‌ی به‌پیتی نوێیه بۆ جێگیرکردنی کارگه کۆچکردووه‌کان. مه‌به‌ستمان له ناوچه‌ی به پیت، ئه‌و ناوچه گوندنشینییانهیه که که‌م تا زۆر له‌لایه‌ن بازاڕی ئابووریی جیهانییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیراوه.
به‌ڵام له ماوه‌ی ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا، ئێمه که‌ڵکمان له‌و ناوچانه وه‌رگرتووه. ئه‌مه زۆر به ساده‌ی ده‌توانرێت به که‌مبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی گوندنشینی جیهان بپێورێت. ئه‌مڕۆ ئه‌م ناوچه گوندنشینانه له ئاستی جیهاندا بۆ که‌مینه‌یه‌ک دابه‌زیوه و واش ده‌رده‌که‌وێت که به گریمانه‌یی تا ساڵی ٢٠٥٠ ببێته که‌مینه‌یه‌کی زۆر زۆر بچووک.
بۆ بینینی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جۆره که‌مبوونه‌وه خێرایه‌ی گوندنشینی، ته‌نها پێویسته خوێنه‌ری ستوونێک بین که له نۆیه‌می نیسانی ٢٠١٣دا له نیۆرک تایمز نووسراوه. ناونیشانی ستوونه‌که “سڵاو کامبوج” بوو. بابه‌ته‌که باسی کۆچکردنی کارخانه‌یه‌ک ده‌کات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کرێی کار له وڵاتی چین. نووسه‌ری بابه‌ته‌که خۆی کرێکاری ئه‌و کارخانه‌یه بووه که کۆچی کردووه به‌ره‌و کامبوج. به‌ڵام له به‌رده‌وامیی بابه‌ته‌که‌دا ده‌نووسێت “کۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان باش ده‌زانن که له کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کرێی کار ده‌توانن له وڵاتی چین ڕابکه‌ن، به‌ڵام له واقیعدا ناتوانن ئه‌وه بشارنه‌وه.
مه‌سه‌له‌ی کۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌وه‌یه که فراوانبوونی بێسنووری په‌یوه‌ندییه‌کان بووه‌ته هۆکاری کۆتاییهێنان به هه‌لومه‌رجی بردنه‌وه و هه‌ر بردنه‌وه. کرێکاران ئه‌مڕۆ له کامبوج ته‌نها پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵێکی که‌م (نه‌ک بیست و پێنج ساڵ) چالاکی یه‌کێتییه‌کانیان ده‌ست پێ کردووه، مانگرتن و فشار له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی کرێ، چونکه ده‌زانن زۆرتر له‌و کرێیه‌ی که پێیان ده‌درێت، کار ده‌که‌ن و به‌رهه‌م ده‌هێنن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌های کۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌مده‌کاته‌وه، که هه‌ر خه‌ریکی کۆچکردن و شوێنگۆڕکێن له “کامبوج بۆ میانمار و دوای ئه‌و بۆڤێتنام و له‌وێشه‌وه بۆ فلیپین”. به‌م جۆره پاش که‌مبونه‌وه‌ی به‌های کۆمپانیاکان، ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێت که (ده‌ستپێوه‌گرتن) له ده‌رئه‌نجامی کۆچکردن له چین زۆریش زیاد نه‌بووه.
نووسه‌ری ستوونه‌که‌ی نیۆرک تایمز دیسان بۆی زیاد ده‌کات و ده‌ڵێت “هه‌ندێ له کارگه‌کان به هه‌رحاڵ کۆچکردنیان به خواستی کڕیارانی پێشتریان بووه و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌وانیش کۆچکردنیان له ترسی وابه‌سته‌بوونیان به ته‌نها وڵاتێکه‌وه بووه”. ده‌رئه‌نجامگیری ڕاوێژکارێکی پیشه‌سازیی چینی به‌م شێوه‌یه‌یه: جووڵه به‌ره‌و کامبوج هه‌ندێک ڕیسکی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام “مانه‌وه‌ش له چین دیسان ڕیسکی هه‌یه”. به‌هه‌رحاڵ ئایا شوێنێک هه‌یه تا کارگه‌کان کۆچی بۆ بکه‌ن؟ یاخود کاموج کۆتایی خه‌ته؟
ده‌رئه‌نجامی کۆتایی ئه‌وه‌یه که دووانه‌ی له‌ناوبردنی گوندنشینی به شێوه‌یه‌کی ترسناک و به‌رفراوان، هاوکات خێراییه‌ک که کرێکاران توانای تێگهیشتننی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌و کرێیه‌ی پێیان ده‌درێت ئێجگار که‌مه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان هه‌نگاوی مه‌ترسیدار بنێن بۆ زیادکردنی به‌رده‌وامیی ئاستی کرێ بۆ کرێکاران، هه‌تا بۆ لانی که‌می پسپۆڕیش. هه‌ر بۆیه فشارێکی جیهانی نێگه‌تیڤ له‌به‌رده‌م ئیمکاناتی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌دا بوونی هه‌یه.ئه‌مه هه‌واڵێکی خۆش نییه بۆ کۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه زه‌به‌لاحه‌کان.
ئه‌مه ئه‌و هۆکاره‌یه که بووه‌ته قه‌یرانی بونیادی سیسته‌می مۆدێرنی جیهانی. تێکه‌ڵه‌یه‌ک له فشاری برسیکردنی هه‌رده‌م سه‌ختتر له‌سه‌ر ٩٩٪ ئه‌زموون ده‌که‌ین و له هه‌مان کاتدا سه‌رمایه‌داری ئیدی بۆ خودی سه‌رمایه‌دارانیش هێنده سوودهێنه‌ر نییه. مانای ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری وه‌کو یه‌ک سیسته‌می جیهانی به کۆتایی خه‌ت گه‌یشتووه.
هه‌ردوو لایه‌ن به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤدا ده‌گه‌ڕێن “هه‌ڵبه‌ت ئاشکرایه ئه‌لته‌رناتیڤی جیاواز”. ئێمه هه‌موومان له ده‌یه‌کانی ئاینده‌دا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکداین: یه‌کێک له‌وان ئه‌گه‌ری دروستبوونی سیسته‌مێکی نوێی ناسه‌رمایه‌داری که سێ تایبه‌تمه‌ندی زه‌رووری سه‌رمایه‌داری “هیرارشییه‌ت، چه‌وساندنه‌وه و جه‌مسه‌ربه‌ندی” دووباره ده‌کاته‌وه “ڕه‌نگه زۆر خراپتریش و دڕندانه‌تریش”. هه‌ڵبژارده‌یه‌کی دیکه سیسته‌مێکی نوێیه که که‌م تا زۆر دیموکراتی و که‌م تا زۆر دادپهروهریخوازه. ده‌بێت بڵێین که ئه‌م سیسته‌مه‌ی دواتر، هیچ کات له مێژووی جیهاندا بوونی نه‌بووه، به‌ڵام ده‌کرێت بونیاد بنرێت.
به هه‌رحاڵ کامبوج ئایندهی سیسته‌می مۆدێرنی جیهانی نییه، به‌ڵکو نیشانده‌ری ژیانی کۆتا ڕێگه‌چاره‌یه که ئیدی به‌کارهێنانی هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێت له ڕزگارکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا.
١٥/ نیسانی ٢٠١٣
سه‌رچاوه/ فصلنامهی نقد اقتصاد سیاسی
شماره ٣ بهار ١٣٩٢
بۆدابەزاندنی بە PDF کلیکی ناونیشانی خوارەوەبکە
The end of Capitalism