ئێلیزابێت شوڵته
ساڵی 1898 که “رۆزا لوکزامبۆرگ”، سۆشیاڵیستی به ره‌گه‌ز پۆڵندایی، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا چوو،ئه‌م وڵاته بنکه‌ی بیری سۆشیاڵیستی و لانکه‌ی گه‌وره‌ترین پارتی سۆشیاڵیستی جیهان بوو: پارتی سوسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا.
به‌ڵام له ناو پارته‌که‌دا گفت و گۆیه‌کی قووڵ له ئارادا بوو، له لایه‌که‌وه شۆڕشگێڕه‌کان، ئه‌و مارکسیستانه‌ی که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که سۆشیاڵیزم؛ ته‌نیا به خۆڕزگارکردنی چینی کرێکار به‌دی دێت. له لایه‌کی دیکه‌وه ڕیفۆرم خوازه‌کان یان ڕیڤیژنیستەکان که ده‌یانگوت سه‌رمایه‌داری گه‌یشتووه‌ته قۆناخیک که ئیتر خواستی شۆڕش پێویستییه‌کی ئه‌وتۆی نیه و له جێگه‌ی شۆڕش، ڕیفۆرم له بواری مافه دیموکراتیەکان و پلان کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسووده‌ییه‌کان به ته‌واوه‌تی و به شێوه‌یه‌کی زیاتر ؛ ده‌توانێ سۆشیاڵیزم په‌ره‌پێبدات.
ڕیڤیژنیستەکان به سه‌رکردایه‌تی ئێدوارد برنشتاین، سۆشیاڵیستی دیاری ئه‌ڵمانی،به‌ره‌و سه‌رپشک بوون ده‌چوون . ئه‌م بابه‌ته،بۆ بزاڤی سۆشیاڵیستی بابه‌تێکی نوێ نه‌بوو. به‌شێک له سۆشیاڵیسته سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌کوو “فێردیناند لاساڵ”یش بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که سۆشیاڵیزم ده‌توانێ به ده‌ستی په‌رلەمان مسۆگه‌ر بێت .
ساڵی 1878، “ئوتۆفۆن بیسمارک”، سه‌روک وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا، گه‌ڵیک یاسای له ژێر ناوی “یاساگه‌لی دژه سۆشیاڵیستی” دانا. به هۆی ئه‌م یاساگه‌له‌وه هه‌زاران که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران و دوورخرانه‌وه. رۆژنامه سیاسیەکان داخران و ته‌واوی چالاکیه سیاسیەکان جگه‌له هه‌ڵبژاردن؛ نایاسایی ڕاگەیاندران. له‌م کاته‌دا پارتی سوسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا خۆی وه‌ک پارتییه‌کی شۆڕشگێڕ ڕاگەیاند و ڕێگای په‌ڕله‌مانیی لە به دیهاتنی سۆشیاڵیزمدا خستەلاوە.
پلاتفۆڕمی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا، زمانی بێژه‌ری که‌ڵکه‌ڵه‌و کێشه‌کانی چینی کارێکاری هاوچەرخی ئه‌ڵمانیا بوو. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بوو که به‌شی پارته‌که له ده‌نگه‌کان،له 312 هه‌زار ده‌نگ له ساڵی 1881 به‌ره‌و 1.4 ملیۆن ده‌نگ له ساڵی 1890 هه‌ڵکشا.
له ساڵی 1890،”یاساگه‌لی دژه سۆشیاڵیستی” لابرا و شه‌پۆلێک له مانگرتنه‌کان و شه‌ڕی پیشه‌یی و سه‌ندیکاییه‌کانی به دوای خۆیدا هێنا.
سه‌رکرده‌کانی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا له ترسی ئه‌وه‌ی که مانگرتنه‌کان نه‌بێته هۆی ترس و سڵکردنەوەی ئه‌ندامانی خۆپارێزی پارته‌که و یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی سه‌رکوت ،لایه‌نی شۆڕشگێڕانه‌ی پلانه‌کانی خۆیانیان وه‌لانا.
له‌م ڕووه‌وه له کۆنگره‌ی 1890 له ئێرفۆرت، پلانی پارته‌که سه‌رەڕای له خۆگرتنی مارکسیزم و له ناوچوونی سه‌رمایه‌داری وه‌ک بیری “فه‌رمی” پارته‌که، داوای کۆمه‌ڵیک ئه‌رکی ئاکاریی (پراکتیکی) شی ده‌کرد که له گه‌ڵ سه‌رده‌مێکدا که شۆڕش به شێوه‌یه‌کی خێرا له ئارادا نییه بگونجێت.
هه‌ڵای ئۆپۆزیسیۆنی پارته‌که له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، رسکانی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا بۆ به‌دی هێنا .به‌ڵام له ناوه‌رۆکی پارته‌که دا که‌لێنێک به هۆی پرسیارێکه‌وه له درووست بوون دا بوو:ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه هه‌تا کوێ ده‌بێ بڕوات ؟
له نێوان ساڵه‌کانی 1896بۆ 1898، برنشتاین زنجیره وتاریکی سه‌باره‌ت به “کێشه‌کانی سۆشیاڵیزم” و دواتر کتێبێکی بڵاو کرده‌وه. وڵامی ته‌واوی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ له نامیلکه‌یه‌ک دا له ژێر ناوی “ڕیفۆرم یان شۆڕش” له ساڵی 1908 له چاپ درا .
ڕۆزا لۆكسمبۆرگ له هه‌مان به‌شی یه‌که‌می کتیبه‌که‌یدا،کێشه‌که‌ی بۆ هه‌ر که‌سێک که پێیوابوو ئه‌و ده‌یه‌وێ دوو بابه‌تی شۆڕش و ڕیفۆرم له به‌رانبه‌ر یه‌کدا دابنێت یه‌کلایی کرده‌وه :”ده‌توانین شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاڵوگۆڕی پێکهاته‌ی هه‌بوو و هه‌روه‌ها مه‌به‌سته کۆتایییهکهیشی له به‌رانبه‌ر ڕیفۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا دابنێین؟ به‌دڵنیایییه‌وه نەخێر”.
شه‌ڕی پڕاتیکی رۆژانه بۆ ڕیفۆرمه‌کان و بۆ باشتر بوونی باروودۆخی کرێکاران له هه‌ناوی چوارچێوه‌ی پێکهاته‌ی هه‌بووی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌روه‌ها بۆ ڕێکخراوه دیموکراتیکه‌کان، له ڕوانگه‌ی سوسیال دیموکراسیه‌وه ته‌نیا وه‌ک ئامرازێکه بۆ تیکهه‌ڵچوون له شه‌ڕی چینایه‌تی پرۆلتاریا و چالاکی نواندن به‌ره‌و گه‌یشتن به مه‌به‌ستی کۆتاییی ڕوانگه‌که . واته گرتنەدەستی دەسەلاتی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی کاریکرێگرتە.
له روانگه‌ی دیموکراسی سۆشیاڵیستییه‌وه،له نێوان ڕیفۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و شۆڕش دا پێوه‌ندییه‌کی نه‌پچڕاو بوونی هه‌یه. واته شه‌ڕ بۆ ڕیفۆرمه‌کان ئامرازیه‌تی و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌به‌ستی.
له راستی دا برنشتاین بوو که ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی له به‌رانبه‌ر یه‌ک دا داده‌نا: “مه‌به‌ستی کۆتایی سۆشیاڵیزم هه‌رچی بێت بۆ من مانایه‌کی نییه ؛ هه‌موو شتێک خودی بزووتنەوەکەیە که‌یه “. برنشتاین که له ده‌وروبه‌ری خۆیدا زۆرێک له خۆشگوزەرانی سه‌رمایه‌داری و سه‌رکه‌وتنی کرێکارانی له ده‌سته‌به‌رکردنی ڕیفۆرمه گه‌وره‌کان ده‌دی، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که سه‌رمایه‌داری کۆمه‌ڵیک میکانیزمی تازە وه‌ک سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان و چاک سازی له هه‌لبژاردن و یاسادا درووستکردوە، کە ئه‌مانه په‌ره‌سه‌ندنی پله پله‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سۆشیاڵیزم مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.
ڕۆزا لۆكسمبۆرگ قسەکانی برنشتاینی برده ژێر پرسیاره‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد که گه‌ر برنشتاین له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که سۆشیاڵیزم ده‌توانێ به ڕیفۆرم بەدەستبێت که وایه ئه‌و زیاتر که‌سێکی خه‌یاڵاوییه. به‌وته‌ی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ هه‌ر بەوجۆرهی شارڵ فۆوریه، سۆشیاڵیستی خه‌یاڵاوی فه‌ره‌نسی پلانێکی له مێشک دا بوو که “به درووست کردنی پێکهاته‌یه‌ک له فاڵاکسترهکان* ئاوی هه‌موو زه‌ریاکان بگۆرێت بۆ لیمۆنادیکی به تام “، برنشتاینیش به دوای ئه‌مه وه بوو که “ئاوی سوێری زه‌ریای سه‌رمایه داری بۆ ئاوی شیرینی زه‌ریای سۆشیاڵیستی بگۆرێت، به‌ڵام به تێکەڵکردنی چه‌ند بوتڵێ لە لیمۆنادی سوسیال رێفۆرمیسم “.
شیکردنه‌وه‌کانی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ سه‌باره‌ت به رۆڵی یەکێتیە کرێکاریەکان و هه‌ڵبژاردنه‌کان و شه‌ڕ بۆ ڕیفۆرم و- وه‌شاندنی تووی گۆڕانی سۆڕشگێڕانه – له گه‌ڵ تێپه‌ر بوونی 100 ساڵ به سه‌ر ئەوکاتەدا هێشتا هه‌ر بره‌و و تازه‌یی ماوه. گرنگی سه‌ندیکاکان به‌بڕوای ئه‌و له‌مه‌دا بوو که یەکێتیە کرێکاریەکان جێگایەکە؛ که کرێکاران له‌وێدا کۆده‌بنه‌وه و تێدەگەن کە بەشیکن لە یەک چینی گەورە. لە ڕێگای خەباتەوە بۆ ڕیفۆرم لە هێزی چینایەتی خۆیان تێدەگەن.
کرێکاران نه‌ک ته‌نیا له تواناکانی خۆیان بۆ ڕیفۆرم تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵکوو له هه‌مان کاتیش‌دا بەربەستەکانی ئه‌م ڕیفۆرمانه وە هه‌روه‌ها گرنگی گرتنەدەستی دەسەڵاتیش به شێوه‌یه‌کی ئاکاری ده‌بینن. ڕۆزا لۆكسمبۆرگ خەباتی سه‌ندیکایی وه‌ک کاره دژواره‌که‌ی که‌سایه‌تی داستانی “سیزیۆف” وێناکرد که به بردنه سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ردێکی گه‌وره به‌ره‌و کێوێک سزادرابوو و ده‌بوا هه‌ر ئه‌م کاره دووبارە بکاته‌وه. هه‌ر ئه‌م وته‌یه بۆ ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی که له سنووقی هەڵبژاردنەکانەوە هاتوونەتە ده‌ره‌وه ڕاستە.
برنشتاین و ڕڤیزیۆنیستهکان بڕوایان وابوو که سه‌ندیکاکان، ڕیفۆرمەکان و هه‌ڵبژاردنە پەرلەمانیەکان سەرەکین بۆ گه‌یشتن به جۆرێک له سۆشیالیزم،خەبات بۆ بەدەستێنانی ڕیفۆرمیان بەلاوە گرنگ نەبوو. به‌بڕوای ئه‌وان سه‌ندیکاکان دەستکەوت و ئامرازێکن بۆ کۆتایهێنانی ناکۆکیەکانی سه‌رمایه‌داریی له نێوان کرێکاران و خاوەنکارەکاندا.
له کاتیکدا بۆ سۆشیاڵیسته‌کان یەکێتییە کرێکاریەکان ئامرازێکه که به هۆیه‌وه ده‌کرێت دژایه‌تی و ناکۆکی نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار ئاشکرا و رێکخراو بکرێت.
له راستیدا خەبات بۆ ڕیفۆرم، لە جەهەری خۆیدا دژههێرشێکه بەرامبەر هێرشه‌کانی رژێمی سوود نه‌ک خودی ڕژێمی کاریکرێگرتە.
ڕۆزا لۆكسمبۆرگ له کۆتاییدا به‌م شێوه‌یه دەرەنجامی دەکاتەوە که برنشتاین بەهیچ شیوەیەک نایەوێت رێگایەکی “ڕاستر” بگریتەبەر به‌ره‌و سۆشیاڵیزم، به‌ڵکوو تێڕوانینی سۆشیاڵیزمی فڕێداوه: “هه‌ر بەو هۆکارەوە که‌سانێک که خۆیان به پارێزه‌ری رێبازی ڕیفۆرمی یاسایی شیاو جیاواز له بەدەستەوەگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دەزانن، له‌ڕاستیدا رێگه‌یه‌کی هێواشتر و ئاسانتر هه‌ڵده‌بژێرن نه‌ک به‌ره‌و مه‌به‌ستێکی هاوبه‌ش [سۆشیاڵیزم]،به‌ڵکوو به‌ره‌و مه‌به‌ستیکی جیاواز له [سۆشیاڵیزم]”.
ئەگەر وابێت وەک ڕۆزا لۆكسمبۆرگ واتەنی :
“بەرنامەی ئێمە نەک بۆ دامەزراندنی سۆشیاڵیزم،به‌ڵکوو ده‌بێت به راستکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری؛ نه‌ک لابردنی سیستەمی کاریکرێگرتە،به‌ڵکوو ده‌بێت به که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه،واته ڕێگری‌کردن له ناڕەوایەکانی سه‌رمایه‌داریی له جیاتی رێگریکردن له سیستەمی سه‌رمایه‌داری”.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆزا لۆكسمبۆرگ له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئاستی گرنگی خەبات بۆ ڕیفۆرمی کەمبایەخ کات، لەسەر ئەوە وەستا که ئه‌م خەباتە گرنگە: “لە یەک وشەدا دیموکراسی پێویسته،نه‌ک له‌م ڕووه‌وه که وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی پرۆلتاریا ناپێویست ده‌کات،به‌لکوو له‌م ڕووه‌وه که پێویستی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌لمێنیت و له هه‌مانکاتیشدا دۆخی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ره‌خسێنێت “.
ئێستا له خەباتی سۆشیاڵیستهکاندا له‌گه‌ڵ که‌سانێک رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه که له گه‌ڵ پرسیارێک ده‌سته‌ویه‌خه‌ن: چ جۆره گۆڕانێک پێویسته؟ دوو ناڕوونی له ریزی سۆشیاڵیسته‌کان دا هه‌یه: یه‌که‌م،له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌و هەڵکەوتانەی کە له به‌رده‌ستدان و دووه‌م،به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌و هەڵکەوتانە به‌بێ هه‌وڵدان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان. مه‌ترسی یه‌که‌م دەستنەبردنە بۆ خەبات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاڵوگۆڕە سنووردار و لاوەکیەکان لە به‌رژه‌وه‌ندی پرۆلیتاریا، و بێبایه‌خ کردنی ڕیفۆرمه‌کان.
گه‌ر سۆشیاڵیسته‌کان خۆیان له‌و مژارانە جیابکەنەوە کە خه‌ڵک خەباتی بۆ ده‌که‌ن، ئەوکات لادەکەون لە بزووتنەوەکە و بیروباوەڕەکانیشیان تازە و خاوێن ده‌مێننه‌وه بەبێئەوەی که‌مترین کاریگه‌ریشیان له هیچ کەس هەبێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئەگه‌ر سۆشیاڵیسته‌کان تەنها خۆیان بخەنە ناو چەقی خەباتی ریفۆرمیستییەوە و بەبێ ئەوەی کە بیریان لە هەنگاوی دواتر کردبێتەوە و بێ ئەوەی بزانن بڕیاریی دواتریان چی دەبێت، ئەوکات پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێت کە داهاتوویەک کە ئەوان خەریکە بنیاتی دەنێن هەمان ئەم ریفۆرمانەیە. ئەو مەترسیانە بەرەو ڕوویان دەبیتەوە کە نەتوانن هیچکەس باوەڕپێبهێنن کە کۆتایهێنانی سەرمایەداری پێووسیتییە.
ئه‌م مه‌ترسییه‌ش هه‌یه که وه‌ک برنشتاین بچنه‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که “بزووتنەوەکە خۆی هه‌موو شتێکە”.
به‌ڵام بابه‌تی سه‌ره‌کی که ڕۆزا لۆكسمبۆرگ زۆر دواتر پێی گه‌یشت، ڕۆڵی رێکخراوه‌یه‌کی شۆڕشگیڕانه‌ی سۆشیاڵیستی بوو لە هێنانەسەر ئەوباوەرەی کە هەمووان پەیوەستبن بەخەبات لە پێناوی یەک جیهانی سۆشیاڵیستیدا.
بۆ خوێندنەوە یان دابەزاندنی بە PDF کلیکی ناونیشانی خوارەوەبکەن