ڤلاديمێر لينين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو
ئه‌م كتێبه‌ى دهيخهمه بهرديدهى خوێنه‌ران، له به‌هارى ساڵى ١٩١٦دا له شارى زيورخ نووسيم. به‌هۆى بارودۆخى كارهكهشمهوه، گرفتى نه‌قس و كه‌مى كتێبى فه‌ره‌نسى و ئينگليزيم هه‌بوو، هه‌روه‌كچۆن گرفتارى نه‌بوونى كتێب و سه‌رچاوه‌ى ڕووسى بووم. به‌ڵام، هه‌رچۆنێك بێت، سوودم له كتێبێكى سه‌ره‌كى ده‌رباره‌ى ئيمپرياليزم بينى كه له‌لايه‌ن (J. A. Hobson) دانراوه، بهبڕواى من كتێبێكه شايه‌نى موتابهعهكردن و خوێندنه‌وه‌يه.
كتێبه‌كه‌م به‌شێوه‌يه‌ك نووسى كه سانسۆر و چاودێريى قهيسهڕم له‌به‌رچاو گرتبوو. بۆيه ناچاربووم ته‌نها تيشك بخه‌مه‌سه‌ر شيكاريى تيۆرى، به‌تايبه‌تى له فاكته ئابوورييه‌كاندا، هه‌روه‌ها له داڕشتنى تێببينييه كه‌مه زهروورييهكاندا ده‌ربارى سياسه‌ت زۆر بهورياييهوه مامه‌ڵه‌م ده‌كرد، واتا به هێما و ئاماژه‌دان، به زمانى مه‌جازى، ئه‌و زمانه ئيزۆبى [Aesopian] و ڕه‌مزييه نهفرهتييه كه قهيسهڕييهت سه‌رجه‌م شۆڕشگێڕانى ناچاركردبوو له‌كاتى دانانى كتێبێكى “ئاشكرا”دا په‌ناى بۆ ببه‌ن.
جێگه‌ى داخه ئێستا، له ڕۆژانى ئازاديدا، هه‌ندێك له پهرهگرافهكانى كتێبه‌كه ده‌خوێنمه‌وه كه بيركردنه‌وه له سانسۆرى قهيسهريهت شێواندوويهتى، وه‌كئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌يه‌كى ئاسنيندا بن، ته‌نگ و گوشراون. ڕوونيدهكهمهوه كه قۆناغى ئيمپرياليزم له سه‌روبه‌ندى شۆڕشى سۆسياليستيدايه، و سۆسياليزمى شۆڤێنى (به‌قسه سۆسياليزم و به‌كرده‌وه‌ش شۆڤێنيزم) خيانه‌تێكى گه‌وره‌يه ده‌رهه‌ق به سۆسياليزم و گواستنه‌وه‌يه‌كى تهواوهتييه به‌ره‌وه لاى بۆرژوازى. ئه‌م دابه‌شبوونه‌ى بزووتنه‌وه‌ى چينى كرێكاريش په‌يوه‌سته به بارودۆخى ئۆبێكتيڤى ئيمپرياليزمهوه، بۆيه ناچاربووم به زمانى “ملكه‌چ”ێك قسه‌بكه‌م. ئه‌و خوێنه‌رانه‌ى مهسهلهكهيان به‌لاوه گرنگه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك وتارم كه له ساڵانى ١٩١٤-١٩١٧ له ده‌ره‌وه نووسيومه و به‌منزيكانه دووباره بڵاوده‌كرێنه‌وه. به‌تايبه‌تى سه‌رنجتان ڕاده‌كێشم بۆ چه‌ند په‌ره‌گرافێكى كتێبه‌كه له هه‌ردوو لاپه‌ڕه ١١٩-١٢٠: ئه‌وه ڕوونده‌كه‌مه‌وه بۆ خوێنه‌ر، به‌شێوه‌يه‌ك سانسۆر قبوڵى بكات، كه چۆن سه‌رمايه‌داره‌كان له مه‌سه‌له‌ى لكاندن و خستنه‌سه‌ردا بێشه‌رمانه درۆ ده‌كه‌ن كه دواتر سۆسياليسته شۆڤێنيستهكان چوونه پاڵيان (ئه‌وانه‌ى كه كاوتسكى به‌پێى پێويست دژايه‌تييان ناكات)، هه‌روه‌كچۆن بێشه‌رمانه داگيركاريى سهرمايهدارهكانيان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، بۆيه ناچاربووم نموونه‌ى… يابان بهێنمه‌وه! خوێنه‌رى لێهاتوو ده‌توانێت له‌برى يابان ڕووسيا دابنێت، هه‌روه‌ها له جێگه‌ى كۆريا فينله‌ندا، بۆڵۆنيا، كرۆلانده، ئۆكرانيا، كيڤا، بوخارا، ئايسله‌ندا، يان هه‌ر ناوچه‌يه‌كى تر كه خه‌ڵكى غهيره ڕووسى لێده‌ژێت، دابنێت.
ئومێده‌وارم ئه‌م كتێبه‌م يارمه‌تى خوێنه‌ر بدات بۆ تێگه‌يشتن له مه‌سه‌له‌ى بنچينه‌يى ئابوورى، واتا جه‌وهه‌رى ئيمپرياليزمى ئابوورى، كه به‌بێ ديراسه‌كردنى ناتوانرێت هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مڵاندن بۆ جه‌نگى هاوچه‌رخ و سياسه‌تى هاوچه‌رخ بكرێت و، لێيتێبگهيت.
لینین
بترۆگراد، ٢٦ـى نيسانى ١٩١٧
بۆدابەزاندنی PDF کتێبەکە بەکوردی کلیکی ناونیشانی ئینگلیزی خوارەوە بکە