Home / بابه‌ته‌كان / ئیمە بۆ هەزاران ساڵ ژیاندمانن

ئیمە بۆ هەزاران ساڵ ژیاندمانن

هۆنراوەی پرۆلیتاریایه‌كی نه‌ناسراو

وەرگێرانی: کارزان عەزیز

ئێمه‌ خواردنمان به‌ هه‌مووتان داوه‌، بۆ هه‌زاران ساڵ
كه‌چی هاوارمان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن خواردنمان پێ نه‌درێ!
ته‌نانه‌ت ته‌نیا دۆلارێك له‌ هه‌موو سامانه‌كه‌تاندا نییه
له‌ مردنی كرێكارێكه‌وه‌ نه‌هاتبێ.

ئێمه‌ ئارامیی خۆمان ده‌بڕین، تا ئێوه‌ ئارام بن
‌كه‌چی ئێوه‌ له‌سه‌ر نه‌رمترین خوریی ڕاده‌كشێن.
ئه‌گه‌ر خوێنمان باجی ده‌وڵه‌مه‌ندیتان بێت،
چی خودایه‌كی چاكه‌! كه‌ ئێمه‌ هه‌موومان به‌ ته‌واوی پێدان.

ئێستا هه‌رگیز بۆمبێك به‌ڕووی ئاسمانیشدا ناته‌قێت
كه‌چی ئێمه‌ له‌پێناو ئێوه‌دا هه‌موو به‌ زیندوویی نێژراین.

ئێستا و هه‌رگیز كه‌شتییه‌ك له‌ شكاوییدا بۆ ڕۆخی ده‌ریا ناكشێ
چون ئێمه‌ تاقمه‌ توڕه‌ و په‌شته‌كه‌ی ئه‌وین
به‌ڵام بڕۆن له‌ فڕنه‌ خوێناوییه‌كه‌یدا 
له‌و كارگانه‌دا كه‌ ئێمه‌ ده‌یانجووڵێنین
مردووه‌كانمان بژمێرن

ئه‌گه‌ر خوێنی ئێمه‌ باجی سه‌روه‌ته‌ نه‌فره‌تییه‌كه‌تانه‌
چی خودایه‌كی چاكه‌! كه‌ ئێمه‌ باجی ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ هه‌زاران ساڵه‌ ده‌تانژێنین –
بۆیه‌ ئه‌مه‌ چاره‌نووسمانه‌، ئێوه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانن،
له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئێمه‌تان له‌ كێڵگه‌كانتاندا زیندانكرد

له‌ مانگرتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابورد
ئێمه‌ و منداڵ و ژنه‌كانتان كوشتین،
پێشتان وتین ئه‌وه‌ پشكی شه‌رعیمانه‌؛
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێن باجی سامانی یاساییتانه‌
چی خودایه‌كی باشه‌! كه‌ ئێمه‌ دادپه‌رانه‌ كڕیمان.

 

 

بۆخوێندنەوەی یان دابەزاندن بە PDF
کلیکی خوارەوە بکە

We Have Fed You