Home / بابه‌ته‌كان / گۆرانیی چینه‌كانی خوارەوە

گۆرانیی چینه‌كانی خوارەوە

ئێرنست جۆنس

وەرگێڕانی: کارزان عەزیز

ئێمه‌ جوت ده‌كه‌ین و ده‌ڕوێنین؛ ئێمه‌ هەر زۆر، زۆر نزمین
‌ خۆمان ده‌نێینه‌ قوڕ
تا به‌ تۆو ڕه‌حمه‌ت ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌شت
دۆڵیش به‌ كا بۆنخۆش دەکەین
شوێنیشمان كه‌ ده‌زنین؛ بۆیه‌ زۆر نزمین
تا ئاستی پێی خاوه‌ن زه‌وی له‌ خاكین

ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ خراپیی نزم نین؛ تا دورینه‌وه‌ی نان نزمین
به‌ڵكو هێنده‌ی نان بۆ خواردن نزمین
بۆ خوار و خوارتر ده‌نوشتین؛ ئێمه‌ هێنده‌ نزمین
هێنده‌ی كانه‌ به‌ خاكا چه‌قیوه‌ جه‌هه‌نمییه‌كان نزمین
به‌ڵام جوانییه‌ گه‌شاوه‌كانی سنگی خاك ده‌ردێنین
له‌و شوێنه‌ی تاجی دیكتاتۆره‌كان ده‌دره‌وشێنه‌وه‌
وه‌ هه‌ر كه‌ پشتیان هه‌ڵیناگرێ؛ له‌سه‌ر پشتمان
زۆر دیزاینی نوێ به‌ده‌ست دێنن:

ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ نزمترین ده‌نگ به‌ باج بده‌ین،
به‌ڵام هێنده‌ش نا كه‌ باج بده‌ین.
ئێمه‌ نزمین، ئێمه‌ نزمین، به‌ڵام ده‌زانین كه‌ زۆرین
هێزمان هه‌ژارانه‌
قاڵب له‌ پێی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ڕوێ
بۆناو كۆشك و كه‌نیسه‌ و بورجه‌كان ده‌ڕوێ
به‌ڵام له‌ناو هۆڵی پیاوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ نایه‌كسانیی ده‌ڕوێ
له‌به‌ر ده‌رگای ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ ده‌كشێ:

ئێمه‌ هێنده‌ش نزم نین دیوار دروست بكه‌ین،
به‌ڵام هێنده‌ نزمین له‌ ئاستی خاكدا بژین.
ئێمه‌ نزمین – نزمین – ئێمه‌ زۆر زۆر نزمین،
به‌ڵام له‌ په‌نجه‌مانه‌وه‌ زۆر شت ده‌ڕوێ
ئاوریشم ده‌بزوێ – جله‌ ڕه‌نگاڵه‌كان ده‌دره‌وشێ
ڕانه‌ خڕه‌كانی ئه‌و كوڕانه‌مان كه‌ شانازین
ئه‌وه‌ی وه‌ریده‌گرین – ده‌یده‌ین

ئێمه‌ ده‌زانین، به‌ش و پشكی خۆمان به‌ باشی ده‌زانین:
ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ نزم نین جله‌كان نه‌چنین
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نزمین جله‌كان له‌به‌ركه‌ین
ئێمه‌ نزمین – نزم – ئێمه‌ زۆر زۆر نزمین،
كاتێك یارمه‌تی بانگ ده‌كات،
هێزی بازووی هه‌ژارمان ده‌ڕوا
ده‌چێت به‌ دڵی لوتبه‌رزترین پاشادا.

ئێمه‌ نزمین – ئێمه‌ نزمین – پێگه‌ی خۆمان ده‌ناسین
ئێمه‌ ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌ندی و مێژووین،
ئێمه‌ هێنده‌ نزم نین دوژمنانمان بكوژین،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نزمین بێینه‌ ده‌ست له‌ تێكده‌ر.

بۆ دابەزاندنی بە PDF کلیکی ناونیشانی خوارەوە بکە

The Song of the Lower Classes