Home / بابه‌ته‌كان / به‌یانیت باش شۆڕش

به‌یانیت باش شۆڕش

لانگستن هیوس

وەرگێرانی: کارزان عەزیز

به‌یانیت باش شۆڕش:

تۆ باشترین هاوڕێی كه
 تا ئێستا هه‌مبووه‌
ئیتر پێكه‌وه‌ هاوڕێیانه‌ ده‌خولێینه‌وه‌
 بڵێ، گۆێگره‌، شۆرش:
تۆ ده‌زانیت، ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ی كه‌ كارم بۆ ده‌كرد،
 ئه‌و پیاوه‌ی هه‌وای ده‌دامێ‌ تا خه‌رجییه‌كان كه‌م كه‌مه‌وه‌،
 نامه‌یه‌كی درێژی سه‌باره‌ت به‌ تۆ بۆ ڕۆژنامه‌كان نوسی و:
ده‌ڵێت تۆ ئاژاوه‌چیت، دوژمنێكی نه‌ناسیت،
به‌ ده‌ربڕینێكی تر زۆڵیت.
بانگی پۆلیسی كرد
 پێیوتن ئاگاتان له‌ كه‌سێك بێت
 ناوی شۆڕشه!

ببینه‌،
 به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ ده‌زانێت تۆ هاوڕێمی.
 ده‌مانبینێت پێكه‌وه‌ دێین و ده‌چین.
 ده‌زانێت ئێمه‌ برسیمانه‌ و توڕه‌ین.
 ‌وه‌ له‌م جیهانه‌ نه‌فره‌تییه‌دا هیچمان نییه
‌ وه‌ ده‌شزانێت كه‌ له‌و باره‌وه‌ شتێك ده‌كه‌ین

 به‌ دڵنیاییه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ هه‌موو شتێكی هه‌یه‌ كه‌ پێویستێتی
 تا ده‌ئاوسێ ده‌خوات
 بێشومار خانووی هه‌یه‌
 كه‌یف و سه‌فا ده‌كات
 مانگرتن ده‌شكێنێت،
سیاسه‌ت ده‌كات،
 ده‌می پۆلیس چه‌ور ده‌كات
 پاره‌ به‌ كۆنگرێس و په‌رله‌مان
 ده‌دات ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری جیهان ده‌كات

 به‌ڵام من، هه‌رگیز به‌شی پێویستم نه‌بووه‌ بیخۆم.
 من، هه‌رگیز گه‌رمیی زستانم نه‌بووه،‌
 من، هه‌رگیز ئاسایشم نه‌بووه.
هه‌موو ژیانم، ده‌رمهێناوه‌ و خواردوومه‌.

شۆڕش، گوێگره‌،
ئێمه‌ هاوڕێین
 ته‌ماشاكه
‌ پێكه‌وه‌
 ده‌توانین هه‌موو شتێك به‌رین
 كارگه‌كان، جبه‌خانه‌كان، خانووه‌كان، كه‌شتییه‌كان،
 هێڵه‌ ئاسنینه‌كان، دارستانه‌كان، كێڵگه‌كان، باخه‌كان،
 هێڵی پاسه‌كان، تێله‌گرافه‌كان، ڕادیۆكان،

خوایه‌! گڕ به‌رده‌ره‌ ڕادیۆكان!
كارگه‌ی ئاسن و خه‌ڵوز و بیره‌ نه‌وت و گازه‌كان،
هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان،
 ڕۆژێكی خۆشی به‌یانیان
 هه‌موو شتێك
شۆڕش هه‌موو شتێك بگێڕه‌وه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كار ده‌كه‌ن
 ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌و كاركه‌رانه‌ بكه.

خه‌ڵكانی ڕاپه‌ڕیوی هه‌موو شوێنێك سڵاوتان لێبێت
 هه‌موو واژۆ ده‌كه‌ین
واژۆی ئه‌ڵمانیا
 واژۆی سین و ئه‌فریقا و
 پۆڵه‌ندا و ئیتالیا و
 ئه‌مریكای ده‌كه‌ین
 هه‌موو به‌ یه‌ك ناو واژۆی ده‌كه‌ین: كرێكار
 له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ كه‌س نه‌ سه‌رما و برسی و دڵته‌نگ ده‌بێت
 له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌كدا ئه‌وه‌ ئه‌ركمان ده‌بێت
 ده‌مێكه‌ برسیمه
 ئه‌ی تۆ؟
 ده‌ی با بڕۆین، شۆڕش!

 

بۆدابەزاندنی بە PDF کلیکی ئەم ناونیشانە بکە
Good Morning Revolution