Home / بابه‌ته‌كان / مێژووی خەباتی یەکێتی بێکارانی کوردستان

مێژووی خەباتی یەکێتی بێکارانی کوردستان

ئەکرەم نادر

زنجیرەی پێنجەم و کۆتایی

زنجیرەی چوارەم

زنجیرەی سێیەم

زنجیرەی: دووەم

زنجیرەی یەکەم

مێژووی بزووتنەوەی دژی بێکاری یان خەبات لە پێناوی مافی بیکاراندا، لەوخاڵەوە گرنگی پەیدا دەکات کە فۆرمێکی تری خەباتی پرۆلیتاریا بوو لە هەستیارترین سەردەمی سیاسی کوردستاندا. سەردەمێک کە سەرمایەداری دەوڵەتی بەعس دەڕووخێت و هاوکێشە سیاسیەکان لەسەر ئاستی کوردستان بەتەواوی تێكدەچێت. چینی کرێکاری کوردستان کە تا ئەوکات  بەرامبەر سەرمایەداری دەوڵەتی فاشیزمی عێراق خەباتی دەکرد. ئێستا ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەرامبەر فۆرمە جیاوازەکانی بۆرژوازی کوردستان خۆی، سەرەکیترین لەوفۆرمانە ناسیۆنالیزمی کوردستان و هێزی میلتاریزمەکەی بوو لە چەندان پارتی جۆراوجۆر و نەریتیدا.

سەردەمێک کە جەنگی وێرانکاریی  چەندان سالەی نیوان عێراق و ئیران، جەنگی عیراق و کویەت، و سەرەنجام جەنگی عیراق و ئەمریکا یان راستر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عیراق، کەوتبوویە پشتی ئەم ڕووداوانە.

 کاریگەریەکانی هەموو ئەو ڕووداوانە کۆمەڵگایەکی بۆ زۆرینەی خەلکی خوارەوە جێهێشتبوو کە:  ئابڵووقەی ئابووری، برسیەتی، بێکاری زۆر و هەژاری،… هەروەها زۆرینەی کارگەکان و شوێنی بەرهەمهێنان و شوێنەکانی تری کار و فەرمانگەکان هەموو لە ناو ئەم هاوکیشەدا تاڵانکرابوون و کرابوونە وێرانە.

لەو کاتەدا بزووتنەوەیەکی بەهێزی بێکاری ”  یەکێتی بێکارانی کوردستان” لەپال بزووتنەوەکانی شوورایی و چەپدا سەردەردەهێنیت بۆ بەرگری لە مافەکانی رێژەیەکی هەرە زۆری کرێکاری بێکاری  کۆمەلگا. ئەوان لەهەوڵی ئەوەدا دەبن کە شوێنەکانی کار و گارگەکان ئاوەدان بکەنەوە بۆ ئەوەی راستەوخۆ کرێکاران خۆیان بەرێوەی بەرن.

ئەگەر چی هەرلەسەرەتایی ئەم کێشمە کێشو ململانییە بزووتنەوەیەکی بەهیزی کرێکاریی، دژە بێکاریی و بزووتنەوەی شوورایی سەریانهەڵدا لە پال و لەدەرەوەی بزووتنەوەی “مارکسیزمی شۆرشگێر” و چەپ، وە ژمارەیەک لە هەلسووراوانی بزووتنەوەکە، مارکسیزمی شۆڕشگیری ئەو سەردەمە بوون. بەلام ئەم بزووتنەوە جەماورەیە گەورە لە ناو پرۆسەیەکی درێژی ململانێ و خەباتی چینایەتی سەرەنجام شکست دەهێنیت.

 میکانیزمەکانی شکست هەم پەیوەندی بە بێتوانایی بزووتنەوەکە خۆی، ئاستی ئاگایی چینایەتی و سۆشیاڵیستی لەلایەک و هەوڵی قۆرخکردنی حیزبی تازە درووستبووی “کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق”، وە لەلایەکی ترەوە پشتیوانی ناوچەیی و جیهانی لە  بۆرژوازی ناسیۆنالیزم و میلیتاریزمی کوردستان، لێکدەدرێتەوە.

ناوەندی کۆمۆن لەوبارەیەوە کۆمەلێک “زنجیرەی وانەبێژی” لەسەر مێژووی سەرهەلدان و گەشە و شکستی بزووتنەوەی “یەکێتی بێکاران” لە کوردستاندا بەڕێخستووە. بەو هیوایەی کەبێتە وانەیەکی ئەرێنی بۆ خەباتی پرۆلیتاریای هاوچەرخ لە کوردستاندا.