Home / ئەنتەرناسیۆنالی یەکەم / ژیان و خەباتی کۆمۆنارێکی پرۆلیتاریا و سۆشیاڵیستێکی شۆڕشگێڕ: ئۆژین ڤارلین

ژیان و خەباتی کۆمۆنارێکی پرۆلیتاریا و سۆشیاڵیستێکی شۆڕشگێڕ: ئۆژین ڤارلین

وەرگێران و ئامادەکردنی: هاوڕێ           

پاش زیاتر لە ٢مانگ و نیو لەدەسەلاتی کۆمۆن، و دوای هێڕشێکی قورس، سوپای بۆرژوازی ڤێرسای دەڕۆنە ناوپاریس و کوشتاریی خوێناوی بەڕیدەخەن. بە درێژایی هەموو هەفتەی خوێناوی ئۆژین ڤارلین و یەکەکەی بە توندی بەرگریدەکەن لە ناوچەکانی ٦ و ١٠ــی پاریس و سەنگەر بەسەنگەر دەژی سوپای ڤێرسای دەجەنگن.

سەرەنجام دوای شکستی کۆمۆن لە ٢٨ــی ئایاری ١٨٧١ ئۆژین ڕاناکات و خۆشی ناشاریتەوە، بەهیوای ئەوە لە پاریس بتوانیت یەکەیەکی تری چەکداری دروستبکاتەوە لە دژی سوپای بۆرژوازی ڤێرسای… بەڵام لەلایەن قەشەیەکی سیخوڕی بۆرژوازی شوێنەکەی ئاشکرا دەکرێت. لە دوای گەمارۆدانی بە شەکەتی لە شەقامێکی پاریسدا دەسگیری دەکەن. ئەو دەگوازرێتەوە بۆ مونمارتر دوای ئەشکەنجەی قورس هەردوو چاوی دەردەهێنن، دواتر لەژێر دیواری کۆمۆنارەکاندا تیربارانی دەکەن.

بۆخوێندنەوەی یان دابەزاندی کلیکی ناونیشانی خوارەوە بکەن

Eugene-Varlin