بە درێژایی ھەفتەی خوێنین و بەرگریکردنی کۆمۆنارەکان لە دژی سوپاسی ڤێرسای بۆرژوازی لە نێوان ٢١ـی مەی تا ٢٨ـی مەی فرانکێل بەباوەڕی جەسورانە لە سەنگەرەکانی سەر شەقامەکان و لە پاڵ کۆمۆنارەکاند خەریکی شەڕکردن بوو، لە دژی سوپای ڤێرسای.
٢٥ـی مەی، فرانکێل لە گۆڕەپانی باستیل Bastille بریندار دەبێت، دوای ٣ ڕۆژ کە شۆڕشی کۆمۆنی پاریس شکستدەهێنێت ئیلیزابێت دمیتری ێف پەرەستاری لێ دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لە دەستی جەلادەکانی سوپاسی ڤێرسای Versailles ڕابکات و بڕوات بۆ بریتانیا.
لە کۆنفرانسی ئینترناسیۆناڵی کرێکاری کە لە شاری لاھای La Haye لە سێپتەمبەری ١٨٧٢ بەڕێوە چوو، فرانکێل وەک نوێنەری فەڕەنسا بەشداری دەکات و پاڵپشتی لە ڕێبازی سۆشیاڵیستی کارل مارکس دەکات.
بۆ خوێندنەوەی هەموو بابەتەکە لیکی ناونیسانی خوارەوە بکە