Home / ڤیدیۆ و سایەکان / مێژووی سەرهەڵدان و گەشەی یاساکانی کار

مێژووی سەرهەڵدان و گەشەی یاساکانی کار

زنجیرەیەک کۆری وانەبێژی

وەستا عومەر سەعید

زنجیرەی یەکەم

زنجیرەی دووەم: بەشی یەکەم

زنجیرەی دووەم: بەشی دووەم

زنجیرەی سێیەم و کۆتا

ئاگایی چینایتی بەرنجامی پرۆسەیەکی میژوویی لە خەبات و ململانێی چینی کریکار خۆیەتی لە دژی سەرمایەداریی بۆ هاتنە دەرەوە لە کۆیلایەتی کار و دابەشکاری کار لە ناو سیستەمی سەرمایەداریدا. کرێکاران نەک هەر تەنها هێزی کاریان بۆتە کاڵا، بەلكو لەناو سیستەمی کاریکرێگرتەدا بۆخۆشیان بۆنەتە کاڵا، ئاستی بەهای مرۆڤبوونیان لای بۆرژوازی پەیوەستە بە بەرهەمهێنان و سوودیان بۆ ئەوان… ( لە دیدگای ئابووری سیاسیەوە [سەرمایەداری] ، خواستەکانی کرێکار دەتوانرێت ببریتە خوارەوە بۆ خواستێک کە: پێداویستیەکانی ژیانی کرێکار تا ئەوکاتەی کاردەکات دابینبکرێت و ڕیگری لەوەبگیرێت کە نەوەی کریکار لە برساندا نەمرن. لەبەر ئەوە کرێیکار بەتەواویی هاوتای “چاودیری و ئاگادارییە” لە هەر ئامرازێکی تری بەرهەمهێنان)… [کارل مارکس، دەستنووسەکانی ١٨٤٤] کارل مارکس خستوویەتیە ڕوو کە چۆن لە سیستەمی سەرمایەداریدا کرێی کار و دەسکەوتەکانی کرێکاران براونەتە ئەو ئاستەی کە هەمان “ڕۆڵیان هەبیت کە رۆن و گریسەکان” یان سووتەمەنی و ئەنەرژیەکان ڕۆلیان هەیە لە مانەوە و بەکارخستنی ئامراز ودەزگاکانی بەرهەمهێنان… بەلام چینی کرێکار ئایا هەروا بە ئاسانی ڕێگا دەدات بەوەی کە لەناو ئەو کۆیلایەتی کارەدا لە ئاستیکی بەو شیوە لە خوارەوە بمێنیتەوە و ژیان و بەهای مرۆڤبوونی کالایەک بێت بە دەست سەرمایەدارییەوە؟ وەلامەکەی لە خەبات و ململانیی ئەوان لە دژی سەرمایەداریی بە نەخێر هەتا ئیستا دراوەتەوە… داواکارییە ئابووریەکانی چینی کرێکار هەر لە مانگرتن، هاتنە شەقام، راپەڕینەکان، و شۆڕش بۆ چارەسەری ڕیشەیی هەموو بە ئاراستەیەکدا دەڕوات کە کۆتایی بە کاریکرێگرتە و کۆیلایەتی کار بهێنرێت… بەرز بوونەوەی ئاستی ئاگایی چینایەتی و سۆشیاڵیستی ئەم ئەرکە خێراتر دەکات… هەر چەندە ئاشنابوون بە یاساکانی کار تەنها بەشیکی زۆرکەمی ئاگایی چینی کریکارە بە مافە جێنەکەوتەکانی خۆیان. بەلام ناوەندی کۆمۆن زنجیرەیەک لە وانەبێژی سەبارەت بە شرۆڤەی یاساکانی کار لە عێراق و کوردستان… بەڕیکخستووە لە پێناوی ئەم ئەرکەدا.