Home / بابه‌ته‌كان / كلاره‌ له‌ملیك

كلاره‌ له‌ملیك

 کلارە لەملیک کرێکاریکی کۆچبەری ئۆکراینی و سۆشیاڵیست بوو. لە دوای کۆچکرندنی بۆ ئەمریکا، لە نیورک لە بەشی گارگەی چنین و درووماندا دەستیکرد بە کار. بەرەنجامی چەوساندنەوەی بێسنووری کرێکاران، کەوتە خەبات لە دژی؛ ڕۆژکاری درێژ، کرێی کەم، خراپی شوینکار، و یاساکانی کار. لەو ئاراستەیەدا کلارە لەملیک پەیوەست بوو بە “یەکیتی کرێکارانی پۆشاکی ژنان ئەنتەرناسیۆنالیستی ” کە ناسراوبوو بە ILGWU. کلارە بە هۆی چالاکیەکانیەوە لەناو کرێکارانی دروومانی پۆشاکی ژنان، جیگایەکی دیاری هەبوو. هەتا سووتانی ئەو جێگایە، توانی چەندان مانگرتنی کرێکاری ڕێکبخات و سەرپەرشتی بکات. لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا کلارە بە ئازایەتی و ژنێکی دەنگ خۆش ناسرابوو.

 بۆرژوازی بۆ دوورخستنەوەی کلارە لەملیک لە خەباتی کرێکاری، لە ساڵی ١٩٠٩ بەکرێگیراوانی خاوەنکارەکان کە بە “پاژنە ئاسنینەکان” ناسرابوون، هێرش دەکەنە سەر كلاره‌ و شەش پەراسووی دەشکێنن. بەڵام هەر دوای ماوەیەک ئه‌و دەگەرێتەوە ڕیزی مانگرتن و خەباتی کرێکاری…

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌

ژیانی کلارە لەملیک