ﻟﻪ ڕواﻧﯿﻨﯽ ﻣﺎرﻛﺴﺪا ﻛﺎڵا ﺑﺮﯾﺘﯿﯿﻪ ﻟﻪ ﺷﺘێکی ﺋﯚﺑێکتیڤ ﯾﺎن ﺑﺎﺑﻪﺗﯽ ﻟﻪ دهرهوهی ﺋێمە و ﭘێوﯾﺴﺘﯿﯿﻪك ﭘڕ دهﻛﺎﺗﻪوه. ﻟﻪواﻧﻪﯾﻪ ﻣﺎرﻛﺲ ﻟێرهدا ﺑﺎس و ﺧﻮاﺳﯽ ﺳﻮود و ﺑﻪﻛﺎرھێنانی ﻛﺎڵاﻛﻪ دەهێنێتە ﺋﺎراوه. ﻟﻪواﻧﻪﯾﻪ ﺑﭙﺮﺳﯿﻦ ﺑﯚﭼﯽ ﻣﺎرﻛﺲ ﭘێوایە ﻛﺎلا ﻧهێنی و دهﻣﺎﻣﻜﯽ زۆری ھﻪﯾﻪ، ﻛﻪﭼﯽ ﻟﻪﺑﺎﺗﯽ درﻛﺎﻧﺪﻧﯽ ﻧهێنیەکانی، ﺗﺎوﺗﻮێی ﺳﻮود ﻟێبینینی دهﻛﺎت، ﭼﻮﻧﻜﻪ ﻛﺎﺗێک دهڵیین ﺷﺘێک ﯾﺎن ﻛﺎڵا ﻧهێنی زۆری ﺗێدایە، ﺋﻪوا دهﺑیت ﻟﻪﺟﯿﺎﺗﯽ ﺋﻪوهی ﺑﺎﺳﯽ ﺳﻮودی ﺋﻪو ﺷﺘﻪ ﺑﻜﻪﯾﻦ، ﺑﺎﺳﯽ ﺋﻪوه ﺑﻜﻪﯾﻦ ﻟﻪ ﻧﺎواﺧﻨﺪا ﺋﻪو ﺷﺘﻪ ﭼﯽ ﻟﻪﺧﯚﯾﺪا ﺷﺎردۆﺗﻪوه و ﻧهێنییەکانی ﭼﯿﻦ ﻟﻪ ﻧﺎوهوهدا. ﺑﻪ ﺗﻪواوی لێرهداﯾﻪ ﻛﻪ ﻣﺎرﻛﺲ دﯾﺎﻟﻪﻛﺘﯿﻜﯿﯿﺎﻧﻪ دهﺳﺖ ﺑﻪ ﮔﻪﺷﺘﻪﻛﻪی دهﻛﺎت ﺑﻪبێ ﺋﻪوهی ﭘێمان ﺑڵێت ﻛﻪ ﺋﻪو دﯾﺎﻟﻪﻛﺘﯿﻜﯿﯿﺎﻧﻪ ﻛﺎر دهﻛﺎت. ﺑڕوانە ﭼﯚن ﻛﺎڵای جێهیشت و خێرا ﭘﻪڕﯾﯿﻪوه ﺑﯚ ﺳﻮود و ﺑﻪھﺎی ﺑﻪﻛﺎرهێنانی ﻛﺎڵا. ﻟﻪواﻧﻪﯾﻪ ﺳﻪﯾﺮﺗﺮ ﻟﻪوه ﺋﻪوه بێت ﻛﻪ ﻟﻪ دووهم ﭘﻪرهﮔﺮاﻓﯽ دوای ﺋﻪو ﭘﻪرهﮔﺮاﻓﻪدا و ﻟﻪ ﻛﯚﺗﺎﯾﯽ ﭘﻪرهﮔﺮاﻓﻪﻛﻪدا، ﻗﺴﻪ ﻟﻪﺳﻪر ﺑﻪھﺎی ﺋالوگۆڕ دهﻛﺎت ﻛﻪ ﺋﻪﻣﻪ هێندەیتر دوورﻛﻪوﺗﻨﻪوهﯾﻪ. ﺧﻮێنەر ڕاﺳﺘﻪوﺧﯚ دەڵێت ﺑﺎﺷﻪ ﺑﯚﭼﯽ ﻣﺎرﻛﺲ هێشتا پێینەوتین ﻧهێنیەکانی ﻛﺎلا ﭼﯿﯿﻪ ﻛﻪﭼﯽ ﺑﺎﺳﯽ ﺑﻪھﺎی ﺑﻪﻛﺎرهینانی و ﺑﻪھﺎی ﺋﺎڵوگۆڕمان ﺑﯚ دهﻛﺎت.