Home / ئابووری / كارل ماركس: کرێی کار چیه‌

كارل ماركس: کرێی کار چیه‌

وەرگێڕانی: ئەنوەر نەجمەدین

ئەگەر پرسیار لە ژمارەیەک کرێکار بکەین دەربارەی کرێی کارەکەیان، یەکێکیان وەڵام دەداتەوە: “من لە ڕۆژێکدا یەک شیلینگ لە خاوەن کارەکەم وەردەگرم”، دووهەم وەڵام دەداتەوە: “من دوو شیلینگ وەردەگرم”، وە هەر بەو چەشنە. وە بەپێی ئەو لقە جیاوازانەی پیشەسازی کە کاریان تێدا دەکەن، هەریەکەیان بڕێکی جیاواز دەڵێن لەو پارەیەی لە سەرمایەدارەکەی وەردەگرن بەرامبەر بە کارێکی دیاری کراو، بۆ نموونە بەرامبەر بە چنینی مەترێک قوماش یان ڕێکخستنی کاغەز لە چاپخانەیەکدا. وە سەرباری جیاوازییان لە وەڵامەکانیاندا، ئەوان هەموویان کۆکن لەسەر یەک خاڵ: کرێی کار بڕێک پارەیە کە سەرمایەدارەکە دەیدات، لەبری کاتێکی دیاری کراوی کار، یان لەبری ئەنجامدانی کارێک

کەواتە سەرمایەدارەکە کاری کرێکارەکان بە پارە دەکڕێت. ئەوانیش لەبری پارە، کارەکەیانی پێ دەفرۆشن. بەڵام ئەمە هەر خەیاڵە. لە ڕاستیدا ئەوەی ئەوان دەیفرۆشن بە سەرمایەدارەکە بەرامبەر بە پارە، ئەوە هێزی کارەکەیانە. سەرمایەدارەکە ئەم هێزی کارە دەکڕێت، ئیتر بۆ ڕۆژێک، هەفتەیەک، مانگێک، وە هەر بەوجۆرە. دوای کڕینی، دەکەوێتە بەکارهێنانی، ئەمەیش بە بەکارهێنانی کارگەرەکە لەو ماوەیەی پێکەوە بریاریان لەسەرداوە. وە هەر بەو بڕە پارەیەی کە سەرمایەدارەکە هێزی کاری کرێکارەکەی کڕیوە، بۆ نموونە بە ٢ شیلینگ، کرێکارەکە دەتوانێت ٢ کیلۆگرام شەکر یان چەندایەتیەکی دیاری کراو لە هەر کاڵایەکی تر بکڕێت. بەو ٢ شیلینگە ٢ کیلۆ شەکر دەکڕێت، واتە ئەوە نرخی ٢ کیلۆ شەکرە. ئەو ٢ شیلینگەی ١٢ کاژێر، بەکارهێنانی هێزی کاری پێکڕدراوە، ئەوە نرخی ١٢ کاژێر کار کردنە. کەواتە هێزی کارەکە، بەبێ زیادو کەم، کاڵایەکە وەک شەکرەکە. یەکەمیان بە کاتژمێر پێوانە دەکرێت، دووهەمیان بە تەرازوو…

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ 

کرێی کار چییە.کارل مارکس